بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە بە ناردنی نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵ نووسی: بە پێی ماددەکانی ٥٤ و ٥٥ی یاسای بنەڕەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی پێنجەم دا پێکھاتووەو بە پێی ماددەی ٧٠ی یاسای بنەڕەتیی پەیوەست بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە بەر نەگەییشتنی بە ئاستی پێویست و بە گوێرەی پەسەندکراوەکانی ژمارخی ٧و پاشکۆکانی ٩و ١٠ی دادگەی فیدراڵ لە ساڵی ٢٠٢٢ و ١٦ی دادگەی فیدراڵ لە سێھەمی فڤریەو کۆبوونەوەی حەوتەمی فڤریەی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێک نەھاتووە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە درێژەی نامەکەی دا ڕوو لە دادگەی فیدراڵ وتوویەتی: بە سەرنجدانی ئەم بابەتە داوای سی کردنەوەی ماددەی ٧٢ دەکەین، چونکو ئەم ماددەیە ھیچ ئاماژەیەکی نەکردووەتە دۆخی سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا کە پەرلەمانی پێی نەکرێ ئەرکی ڕاپەڕاندنی یاسای بنەڕەتیی بڕگەی دووھەمی ماددە کە جێبەجێ بکات و ئەوەش ڕوون نەبووەتەوە کە سەرۆک کۆمار لە کاتی بۆشایی یاسایی و ڕانەپەڕێندرانی ماددەی ٧٠ی یاسای بنەڕەتی دەبێ چی بکات.
پەک خرانی دانیشتنی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوای ئەوە دێت کە دادگەی فیدراڵی عێراق پاڵێوراوەتیی «ھۆشیار زێباری»ی بۆ ئەم پۆستە ڕەت کردەوە.
342/